سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە ئەمریکا

0

نوچە

سوپای پاسدارانی ئێران، هۆشداری دەداتە ئەمریکا و دەڵێت ”خۆی لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست بپارێزێت”.

هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا، هۆشداری دەداتە ئەمریکا کە یاسا نێودەوڵەتییەکان و پرۆتۆکۆلی دەریاوانی لە کەنداو و دەریای عەممان بپارێزن و خۆی لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست بپارێزێت.

وەکو لە راگەیێندراوەکەدا بڵاوکراوەتەوە، ئەمە لە وەڵامی بەیاننامەی یەکەی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکایە لە ناوچەکە و وەکو کاردانەوەیەکە بەرامبەر لێدوانی بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی ئەو وڵاتە.

چەند رۆژێک پێش ئێستا هێزی دەریایی ئەمریکا رایگەیاند، چەند بەلەمێکی ئێرانی لە کەنداو لە کەشتییەکانی ئەمریکا نزیکبوونەتەوە و سەرەڕای ئاگادارکردنەوەیان بە خێرایی، بۆ چەند خولەکێک لەو کەشتییانە نزیکبوونەتەوە.

سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە کردووە، کەشتییە ئەمریکییەکان گرفتیان بۆ کەشتییەکی ئێرانی دروستکردووە و دواتر رێگەی بۆ کراوەتەوە.

سوپای پاسداران هۆشداری داوەتە هێزی دەریایی ئەمریکا دەڵێت، هەڵسوکەوتی مەترسیداری بێگانەکان لە ناوچەکەدا بە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی و هێڵی سوور دەزانن و وەڵامی هەر جۆرە هەڵەیەک بە تووندی دەدەنەوە، هاوکات داوای دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای ئاسیا دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com