نوچە
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا چاكبوونه‌وه‌ی 7 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنای له‌و پارێزگایه راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئاشكرایكرد، 7 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، پشکنینی تایبەتی یه‌ك له دوای یه‌ك بۆ ئه‌و 7 كه‌سه كراوه و ئه‌نجامه‌كان نیگه‌تیڤ ده‌رچوون و بڕیار درا بنێردرێنه‌وه ماڵه‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كۆی گشتی ئه‌و تووشبووانه‌ی تا ئێستا له پارێزگای هه‌ولێر له ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 125 كه.