نوچە
هه‌ردوو شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وت رێككه‌وتن و له‌لایه‌ن وه‌زیرانی دارایی هه‌رێم و نه‌وتی عیراقیشه‌وه رونكردنه‌وه له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان درا.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 19-4-2020 شاندی حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی سه‌ردانی شاری به‌غدای كرد و پاش كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وت و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، روونكردنه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه درا، كه له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت و هاتنی تیمی شاره‌زایان پێیگه‌یشتوون.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، شاندی هه‌رێم و به‌غدا رێككه‌وتن و هه‌رێم به‌شێوه‌ی پێشووی به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌نارده‌ی نه‌وت، به‌ڵام رێككه‌وتین به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مبكرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌تی هه‌رێم له رێگای كۆمپانیای دیلۆیت به‌رده‌وام زانیارییه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه و پابه‌ندیش ده‌بێت به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، هه‌ردوولاش به به‌رپرسیارێتی نیشتمانییه‌وه كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و پابه‌ندده‌بن به رێككه‌وتنه‌كانه‌وه.