نوچە
بڕیاره ئه‌مڕۆ شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری دارایی و ئابوریی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ بکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە پێشتریش وه‌زیری دارایی هه‌رێم رایگه‌یاندبوو به‌م نزیكانه وه‌فدێك سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، بەگوێرەی زانیارییەکان، شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕیاره ئه‌مڕۆ (یەکشەممە ١٩-٤-٢٠٢٠)، به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری دارایی و ئه‌ندامێتیی د. دارا ره‌شید وه‌زیری پلاندانان، خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری به‌غدا و ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن.
پێشتریش ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ میدیای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، كه حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه بڕی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه راده‌ستی به‌غدا بكات، به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا سه‌رجه‌م شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم ره‌وانه بكات.