مستەفا کازمی گفتوگۆی لەگەڵ کێ کردووە؟

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەڕلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، مستەفاکازمی تا ئێستا بە فەرمی گفتوگۆی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کورد و سوننە نەکردووە. 

دوای بڕیاری کشانەوەی، عەدنان زرفی، لە راسپاردنی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕۆژی پێنجشەممە ٩-٤-٢٠٢٠، سەرۆک کۆماری عێراق، مستەفا کازمی بەفەرمی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق ڕاسپارد، ڕاسپاردنی بە کۆدەنگی لایەنە شیعەکان بووە و هەرێمی کوردستانیش بە فەرمی پاڵپشتی خۆی دەربڕی.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بارەی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت رایگەیاند: مستەفا کازمی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حكومەتی عێراق، تا ئێستا بە فەرمی گفتوگۆی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کورد و سوننە نەکردووە، لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەت، ئەگەر گفتوگۆی نهێنیش لەگەڵ لایەنێک کرا بێت ئاگادار نیم”. 

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی، دەشڵێت “زوو تێپەڕاندنی کابینەکەی مستەفا کازمیش، دەکەوێتەوە سەر ئەوەی کابینەکەی چۆنە و مامەڵەی ئەو لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان چۆن دەبێت، چونکە لە کاتی ڕاسپاردنی محەمەد تۆفیق عەلاویش، تا ڕۆژێک پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر کابینەکەی خەڵک و لایەنەکان نەیان دەزانی کەسێک چۆنە”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com