لە سنووری هەر سێ پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و هەولێر، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە.
د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند: ٦ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان. ئاشکراشی کرد، کە کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە سنووری سلێمانی چاکبوونەتەوە گەیشتە ۱۱٦ کەس.
د. جیهاد ئیبراهیم، سه‌رۆكی تیمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به (باس‌نیوز) ی ڕاگه‌یاندووە “دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و مانه‌وه‌یان له‌ناو قاوشه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا له هه‌ڵه‌بجه، چوار كه‌سی دیكه له توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان ده‌رچوو و نێگه‌تیڤ بوون، كۆرۆنایان تێپه‌ڕاند و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كران”.
سه‌رۆكی تیمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گوتوویەتی “ئێستا له هه‌ڵه‌بجه ٨ توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه و ته‌ندروستی هه‌موویان هه‌تا ئێستا جێگیره”.
هەروەها بەپێی راگەیێندراوێکی تەندروستی هەولێر، کە تێیدا دەڵێت “هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین، کە (٦) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە و پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکیان بۆ کرایەوە، کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە”.
تەندروستی هەولێر دەشڵێت ”کۆی گشتی چابووەکان لە هەولێر گەیشتە ۱۱۸ کەس”.