نوچە
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل – هه‌په‌گه كوژرانی سێ سه‌ربازی سوپای توركیای له خواكوڕكی باشووری كوردستان راگه‌یاند.
بەپێی راگه‌یاندنه‌كه‌ی هه‌په‌گه، رۆژی 15-ی ئەم مانگە له ناوچه‌ی ئه‌رمووش لە نزیك خواكوڕك له باشووری كوردستان، سوپای توركیا له دژی په‌كه‌كه ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌نجامدا، گه‌ریلاكانی پەکەکەش له به‌رانبه‌ردا چالاكییه‌كی سه‌ربازییان ئه‌نجامدا و به‌هۆیه‌وه سێ سه‌ربازی تورکیا كوژراون.
هه‌په‌گه راشیگەیاندووە، کە ئه‌و هێزه‌ی گه‌ریلا، كه چالاكییه‌كه‌یان ئه‌نجامدا، به‌بێ زیانی گیانی گه‌ڕانه‌وه بۆ باره‌گاكانیان؛ هاوکات باسی لە كوژرانی دوو كچه گه‌ریلا به ناوه‌كانی به‌هار قه‌ندیل و تێكۆشین شۆڕش له ناوچه شاخاوییه‌كانی سه‌ر به پارێزگای ئاگری له باكووری كوردستان کردووە.