مەسروور بارزانی: پێویست بە بەردەوامی وەڵام و وەڵامدانەوەکان ناکات

0

نوچە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا لە هەوموو لایەک دەکات هاوکاربن بۆ رێگری لە تەشەنەکردنی گرژییەکان و دەڵێت، پێویست بە بەردەوامیی وەڵام و وەڵامدانەوەکان ناکات چونکە هاوڵاتیان ماندوون.

دەقی پەیامەکە:

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕای گشتی کوردستان

لەم چەند رۆژەدا پەیام و نامەی زۆر کەسایەتی و لایەنی بەشداربووی ناو حکومەت و دەرەوەی حکومەت و لەوانەش تیمی وەزاریی یەکێتی نیشتمانیم پێ گەیشت. ئەوەی پێویست بێت لەم رۆژانە بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان باس کراوە ، بۆیە پێویست بە بەردەوامی وەڵام و وەڵامدانەوەکان ناکات.

هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ماندوون و لە هاتنە کایەی ئەم بارودۆخە نەخوازراو و گرژیانە نیگەرانن. هاوڵاتیانمان شایستەی ئەوەن زۆرترین خزمەتیان بکەین نەک تووشی دڵەڕاوکێ بکرێن.

ئەرکی ئێمە دەوڵەتداری و چارەسەری کێشەکانە و دەبێت هەموو لایەک هاوکار بن رێگە لە تەشەنەکردنی گرژییەکان بگیرێت. بۆ پێکهاتەکانی ناو حکومەتیش باشترین شوێنی گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، چوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانە و وەڵامی ئەو نامە و بۆچوونانەش لەوێ دەدەمەوە.

هیوادارم هەموو لایەک دوور لە بەرژەوەندیی حیزبی، لە ئاست ئەرکی نیشتمانیمان بین تاکو پێکەوە ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنین.

مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان
2020-4-18

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com