نوچە
نه‌خۆشخانه‌ى رزگاریی هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى بۆ ئه‌و كه‌سانه بڵاو كرده‌وه، كه هه‌ڵگرى ڤایرۆسى B و C-ى جگه‌رن، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌رمانى برینه‌كانى كۆڵۆن وه‌رده‌گرن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 18-4-2020)، نه‌خۆشخانه‌ى رزگاریی هه‌ولێر، له په‌یجى فه‌رمی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه “ئاگاداری ئەو نەخۆشانە دەکەینەوە، که هەڵگری ڤایرۆسى B و C-ى جگه‌رن، هەروەها ئەوانەی دەرمانی برینەکانی کۆڵۆن وەردەگرن، تکایە سەردانی نەخۆشخانەی رزگاری بەشی سەنتەری هەرس و جگەر بکەن”.
له‌باره‌ى كاتى سه‌ردانیكردنى ئه‌و كه‌سانه، نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى ئاماژه‌ى به‌وه داوه، كاتژمێر 9-ى به‌یانی رۆژى دووشه‌ممه 20-4-2020، بۆ وه‌رگرتنى ده‌رمان، پزیشكى پسپۆر داده‌نیشێت.