نوچە: ئاژانسەکان
چین ژمارەی راستەقینەی مردووان بە پەتای کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا ئاشکرا دەکات.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانەکانیدا، باسی لەوە دەکرد، کە چین ئاماری راستەقینەی تووشبوو و مردووانی وڵاتەکەی بەهۆی کۆرۆناوە، ئاشکرا دەکات.
لە کۆتایی ساڵی رابردوو، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا و دواتر رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەو نەخۆشییەی بە پەتایەکی جیهانی ناوبرد. تا ئێستا دوو ملیۆن و 251 هەزار و 817 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 154 هەزار و 311 کەس گیانیان لەدەست داوە.
بە گوێرەی دوایین ئامارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا، چین ئاشکرای کردووە، کە چوار هەزار و 632 کەس بەهۆی کۆرۆناوە لە چین گیانیان لەدەست داوە، لە کاتێک دا پێشتر ئەو وڵاتە گیان لەدەستدانی سێ هەزار کەسی رادەگەیاند.