نوچە
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى سیسته‌مى ڕێگه‌پێدانى ئه‌لیكترۆنى بۆ هاتوچۆى نێوان شاره‌كان بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18/4/2020، وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: “ڕێگه‌پێدانى ئه‌لیكترۆنى بۆ هاتوچۆى نێوان شاره‌كان كه‌وته كاره‌وه، هاووڵاتییان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ى ماڵپه‌ڕى وه‌زاره‌تى ناوخۆوه (moi.gov.krd) داواى ڕێگه‌پێدانى ئه‌لیكترۆنى بكه‌ن، ئه‌م جۆرانه ده‌گرێته‌وه:
1 – ڕێگه‌پێدان له‌نێوان پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان:- له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌درێت.
2 – ڕێگه‌پێدان له‌ناو پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان:- ئه‌م ڕێگه‌پێدانه دوو جۆر ده‌گرێته‌وه:
– ڕێگه‌پێدان له‌نێوان قه‌زاكانى ناو یه‌ك پارێزگا، یان ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ:- ئه‌م جۆره له‌لایه‌ن ئیداره‌ى پارێزگا، یان ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ ده‌درێت.
– ڕێگه‌پێدان له‌ناو قه‌زایه‌كى یه‌ك پارێزگا، یان ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ:- ئه‌م جۆره ڕێگه‌پێدانه له‌لایه‌ن قایمقامى قه‌زا ده‌درێت.