موقتەدا سەدرئامۆژگاری رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکات

0

نوچە

سەرۆكی رەوتی سەدر، سەرۆكی ئەمریكا تۆمەتباردەكات، بەوەی بابەتی ڤایرۆسی كۆرۆنای بە سیاسی كردووە و بۆ ركابەرایەتی دژەكانی بەكاریدەهێنێت. دەشڵێت ”داوایەکیش ئاراستەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی كرد”.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، كە ترامپ رایگەیاندووە، هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ ئەو رێكخراوەیە رادەگرێت.

موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر، لە توویتێكیدا رایگەیاندووە، دەزانن دۆناڵد ترامپ و ئیدارەكەی بازرگانی جەنگن و كۆمەڵكوژی دەكەن و گەلان دەترسێنن، هەروەها دەزانن یاری بە چارەنووسی گەلان دەكەن و هیچ گرنگیەك بە ڤایرۆسی كۆرۆنا نادەن، بابەتەكەیان وەك چەكێك لە دژی نەیارەكانیان بە سیاسی كردووە.

 موقتەدا سەدر پێشیوایە ترامپ بێتوانایە لە ئیدارەدانی قەیرانی كۆرۆنا، بەو هۆیەوە دوای ئەوەی چینی بە بڵاوكردنەوەی كۆرۆنا تۆمەتبار كردووە، لە ئێستادا كەوتووەتە دژایەتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی.

سەرۆكی رەوتی سەدر داوای لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی كردووە، رۆڵی خۆی بگێڕێت و هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەو وڵاتانە بكات، كە چارەنووسی جیهانیان لە بازرگانی و قوماركردن بەلاوە گرینگترە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com