نوچە: رۆیتەرز
سەرۆکی فەرەنسا گومان دەخاتە سەر توانایی چین لە کۆنترۆڵکردنی پەتای کۆرۆنا و بە توندی رەخنە لەم وڵاتە دەگرێت.
دوای ئەوەی، کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، یارمەتییە داراییەکانی واشنتۆنی بۆ تەندروستی جیهانی ڕاگرت و ئەم رێکخراوەی بەوە تۆمەتبار کرد، کە لە سەر بنەمای زانیاری چەواشەکراوی چین سیاسەتی داڕشتووە، لە ئێستادا ئیمانۆێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رەخنەیەکی هاوشێوەی لە پەکین گرتووە.
بە گوتەی ماکرۆن، هەندێ خاڵی ناڕوون لە پەیوەندی لەگەڵ توانای ئیدارەدانی چین سەبارەت بە کۆنترۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونی هەیە و چین دەیتوانی باشتر لەگەڵ ئەم قەیرانە مامەڵە بکات.
لە لایەکی دیکەوە، دومینیک راپ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی بەریتانیا، ڕەخنەی توندی لە چین گرتووە و دەڵێت ”ئێستاش نازانین ئەم ڤایرۆسە چۆن سەریهەڵدا و بە چ شێوەیەک گشتگیر بوو، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ چین نەیتوانی رێگری لە بڵاوبوونەوەی بکات”.