نوچە
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر، ئێستا لەو پارێزگایە 63 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماون و لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 335 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشبوون. لەو ژمارەیە 227 کەس چاکبوونەتەوە، 104 کەس لە نەخۆشخانە ماون و 4 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی:
ژمارە (52)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەمشێوەیە:
1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (7695) هاووڵاتی بوون لە (30) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1319) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (507) لە هەولێر، (65) لە سلێمانی، (729) لە دهۆك، (18) لە ڕاپەرین، وە (6376) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری رابردوو، کە کۆی گشتی بریتی بوو (229) هاوڵاتی.
2. پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (1302) پشکنین ئەنجام دراوە، (647) هەولێر، (295) سلێمانی، (308) دهۆك، (50) هەڵەبجە.
دەرەنجام سێ تووشبووی نوێ لە هەرێمی کۆردستان تۆمارکرا
• پارێزگای سلێمانی (1) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (28) ساڵ کە دانیشتووی قەزای دەربەندیخان، بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوووە.
• پارێزگای هەلەبجە (2) پۆزەتیڤ، (2) کچ تەمەنیان (18)، (14) ساڵ کە دانیشتووی شاری هەلەبجەن، بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون کە دایکیانە.
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (335) تووشبوو، لەنێویاندا (4) مردن هەیە و (227) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
16-ی نیسانی 2020