نوچە: موازین نیوز
هاوپەیمانی وەتەنییە بە سەرکردایەتی ئەیاد عەلاوی، وردەکاری کۆبوونەوەکەی خۆی لەگەڵ مستەفا کازمی بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ (پێنجشەممە ١٦-ی ئەپریل)، هاوپەیمانی وەتەنییە وردەکاری دانیشتنەکەی خۆی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراقی بڵاو کردەوە.
کازم شەمەری دەڵێت، هاوپەیمانی وەتەنییە لە یەکەم لایەنەکانی عێراقی بوو، کە پاڵپشتی کاندیدبوونی کازمی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کردووە.
لە بارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانی وەتەنییە و سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو، شەمەری دەڵێت ”بۆچوونەوەکانی خۆمانمان خستۆتە بەر باس و کازمیش تێگەیشتنی تەواوی لە داواکانی ئێمە هەیە”.