عێراق بەرانبەر بە هێرشەکانی تورکیا هەڵوێستی وەرگرت

0

نوچە: السومریە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، بەرامبەر بە هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر کەمپی مەخمور هەڵوێستی وەرگرت.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە ١٦ی ئەپریل)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، لە بارەی هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر کەمپی پەنابەران لە مەخمور هەڵوێستی فەرمی خۆی راگەیاند.

لە بایەنی فەرمی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا، ئەم هێرشە وەک پێشێلکردنی سەروەری عێراق و دەستدرێژی بۆ سەر هەرێمی ئاسمانی لێکدراوەتەوە.

لە درێژەی بەیانەکەدا هاتووە: نابێ ئەم رووداوە دووبارە ببێتەوە و عێراق ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ هاوکاریکردنی تورکیا و کۆنترۆڵکردنی دۆخی ئەمنی لە سنوورەکانی دوو وڵات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com