نوچە
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە دوو راگەیێندراوی جیادا سێ حاڵەتی دیكەی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ راگەیاند.
درەنگانی شەوی رابردوو، وەزارەتی تەندروستی دەرئەنجامی نوێی پشكنین و گەڕان بەدوای هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید-19)ی راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، کە یەك توشبوو لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكراوە، كە پیاوێكی تەمەن 28 ساڵە و دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە، بەركەوتوی توشبووی پێشووە.
پێشتریش وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندبوو، کە دوو توشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن تاقیگەی تەندروستی گشتی هەڵەبجە لە پارێزگای هەڵەبجە دەستنیشانكران، كە دوو كچی تەمەن (14) و (18) ساڵانن، بەركەوتەی توشبووی پێشوون، كە دایكیانە و دانیشتووی شاری هەڵەبجەن.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەكراوە، ژمارەی توشبووان لە پارێزگای هەڵەبجە، گەیشتە 22 توشبوو، كە هەشت-یان چاكبوونەتەوە و گەڕانەوە ماڵەوە.