نوچە
له ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفالدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، جه‌خت له پاڵپشتیکردنی كورد دەکاتەوە و ئەنفال بە “یەکێک لە قێزەونترین تاوانەکانی سەدە” ناودەبات.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، له 32-هه‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفالدا په‌یامێكی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند: سه‌ركۆنه‌ی تاوانه‌كانی رژێمی دیكتاتۆری رووخا‌و بۆسەر ته‌واوی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین. جه‌خت له پاڵپشتیی خۆمان بۆ گه‌لی كورد و قوربانیانی ئه‌نفال ده‌كه‌ینەوە و سوورین له هەڵدانەوەی ئه‌م لاپه‌ڕه ره‌شه و پێكه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ بونیادنانی داهاتوویه‌كی ئارام و رۆشن بۆ عێراق و گه‌له‌كه‌ی.
له‌بەشێکی دیکەی په‌یامه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی دا هاتووه “پرۆسه‌ی ئه‌نفال دژی گه‌لی كوردی خۆشه‌ویست، به یه‌كێك له قێزه‌ونترین تاوانه‌كانی سه‌ده له كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و بێسه‌روشوێنكردنی هه‌زاران خه‌ڵكی سڤیلی بێ‌تاوان دەمێنێتەوە. ئه‌نفال ناونیشانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی عێراقییه‌كانە دژی سه‌رجه‌م سته‌م و داپڵۆسینه‌كان”.
هەر بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفاڵەوە مستەفا کازمی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق رۆژی سێشەممە 14-ی مانگ، لە پەیامێکدا بەبۆنەی یادی ئەنفالەوە بە زمانی کوردی لە توویتەر لەبارەی یادی ئەنفالەوە ئاماژەی بەوە کرد، تاوانی ئەنفال لەلایەن “رژێمی دیکتاتۆری دژی هاوڵاتیانی بێتاوانی کورد” ئەنجامدرا.