ئەوروپا یەک ملیۆن حاڵەتی توشبوونی تێپەڕاند

0

نوچە: وۆرد ئو مەترز

حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەوروپا، سنووری یەک ملیۆن کەسی تێپەڕاند.

بە گوێرەی دوایین ئامارەکان، کە لەسەر پێگەی وۆرد ئومەترز بڵاو بۆتەوە، کۆی ئەو کەسانەی، کە تووشی پەتای کۆرۆنا بوونە، لە یەک ملیۆن کەس تێپەڕ بووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئیسپانیا بە ١٧٧ هەزار حاڵەت، پلەی یەکەمی وڵاتانی ئەوروپی هەیە.

هەروەها ئیتالیا بە ١٦٢ هەزار حاڵەت، فەرەنسا بە ١٤٣ هەزار حاڵەت، ئەڵمانیا بە ١٣٢ هەزار حاڵەت و بەریتانیا بە ٩٣ هەزار حاڵەتی پلەکانی دواتریان بۆخۆیان تەرخان کردووە.

بە پێێ ئاماری جیهانی، تاکوو ئەمڕۆ (چوارشەممە ١٥-ی ئەپریل) لەسەر یەک ٢ ملیۆن و ١٨ هەزار حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاستی جیهان تۆمار کراوە. هەروەها زیاتر لە ١٢٨هەزار توشبوو گیانی خۆیان لەدەست داوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com