مۆسکۆ لەبارەی بڕیارەکەی ترەمپ هۆشداری دەدات

0

نوچە: سپۆتنیک

جێگری سەرۆکی روسیا لە بارەی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەبارەت بە راگیرانی یارمەتییە داراییەکانی واشنتۆن بە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات.

سێرگی ریابکۆف، جێگری سەرۆکی روسیا، ئەمڕۆ (چوارشەممە ١٥-ی ئەپریل) بەرانبەر بەم بڕیارەی سەرۆکی ئەمریکا، هەڵوێستی وەرگرت و ڕایگەیاند، ئەمریکا دەبێ بەرپرسیارانە لەگەڵ ئەم رێکخراوە مامەڵە بکات.

ریابکۆف لەم بارەوە گوتی، مۆسکۆ داوا لە ئەمریکا دەکات، پێداچوونەوە بەم بڕیارەی خۆیدا بکات و بیر لە بەهێزکردنی پەیوەندی و هاوکارییەکانی لەگەڵ تەندروستی جیهانی بکاتەوە.

هاوکات سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەڵمانیا، هەڵوێستی هاوشێوەی وەرگرتووە و گوتوویەتی، واشنتۆن بە دوای تاوانبار نەگەڕێت و رێگای هاوکاری لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی بگرێتەبەر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com