نوچە: السومریە
هاوپەیمانی نەسر، کە حەیدەر عەبادی، سەرۆکایەتی دەکات، ئەمڕۆ (چوارشەممە ١٥-ی ئەپریل) لەبارەی هەر جۆرە فشارێک بۆ سەر سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێرداوی عێراق، هۆشداری دایە لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە.
آیات المظفر، گوتەبێژی هاوپەیمانی نەسر دەڵێت: هەڵوێستی هاوپەیمانیەکەیان جێگیرە و داوا لە لایەنەکانی عێراق دەکات، دەرفەتی پێویست بخەنە بەردەم مستەفا کازمی، تاکوو ئازادانە بتوانێ ئەندامانی کابینەکەی هەڵبژێرێت.
المظفر گوتیشی، دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو پێکهاتەی کابینەکەی ناساند، هەڵسەنگاندنی هەمەلایەنەی بۆ دەکەن.
ئەم ئەندامەی هاوپەیمانی نەسر هەروەها دەڵێت، فشار بۆ سەر کازمی لەم قۆناغەی ئێستادا کارێکی نابەجێیە و عەبادیش وەک سەرۆکی هاوپەیمانیەکە، لە هەوڵی نزیک کردنەوەی ڕوانگە و بۆچوونی لایەنەکانە و پێداگریش لە سەر شكانی بنبەستی سیاسی ئێستای عێراق دەکات.