لەبارەی رەوشی زیندانەکانی هەرێم دڵنیای دەدرێت

0

  نەوزاد عەلی: سلێمانی

بەڕێوبەری گشتی چاکسازییەکانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تەنها کارمەندانی تەندروستی دەتوانن بچنە هۆڵەکانی چاکسازییەوە، ئەوانیش ڕێوشوێنی تەندروستی دەگرنەبەر. 

چەندین هۆڵی چاکسازی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە و ژمارەیەک زۆریش لە زیندانیکراو لەناو هۆڵەکانی چاکسازی هەیە، بۆ ڕێگری کردنی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو چاکسازییەکان چەندین رێکاری گرنگ گیراونەتەبەر.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، د. ئاری، بەڕێوبەری گشتی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی دۆخی زیندانییەکان، رایگەیاند: هەموو ڕێکارێکی تەندروستی بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو هۆڵەکانی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان گیراوەتەبەر، هەموو بەریەک کەوتنێکیش لە نێوان زیندانییەکان و کارمەندانی چاکسازییەکان. هەروەها سەردانی کردنی زیندانییەکان قەدەغە کراوە.   

بەڕێوبەری گشتی چاکسازییەکانی هەرێم دەڵێت “تەنها کارمەندانی تەندروستی بۆیان هەیە بچنە هۆڵەکانی چاکسازییەوە، ئەوانیش ڕێوشوێنی تەندروستی دەگرنەبەر، بنکەی تەندروستی بەردەوام ڕێنمایی زیندانییەکانی ناو چاکسازییەکان دەکەن بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەردەوامیش رشاندن و دژە ڤایرۆس و باکتریا لە ناو هۆڵەکانی چاکسازیی هەیە”.   

د. ئاری رەتیشیکردەوە، کە هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا لەناو چکسازییەکان هەبێت. گوتیشی “لە ئەگەری بوونی هەر حاڵەتێکی گوماناویش راستەوخۆ پشکنین بۆ زیندانییەکان ئەنجامدەدرێت، ئەم کارانەش بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی و بنکە تەندروستییەکانی چاکسازییەکان دەکرێت”.                                                                          

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com