نوچە
فڕۆکەکانی تورکیا بنکەیەکی گەریلاکانی پەکەکەیان لە مەخموور بۆردوومان کرد و بەپێی زانیارییەکان کوژراو و بریندار هەیە.
میدیاکانی نزیک لە پەکەکە ئاماژە بەوە دەکەن، فڕۆکەکانی تورکیا کەمپی مەخمووریان بۆردوومانکردووە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ کەس کوژراون و برینداربوون. بۆردوومانی مەخموور لەکاتێکدایە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا فڕۆکەکانی تورکیا بۆ جاری دووەم لە 12 کاتژمێری رابردوو زینی وەرتێیان بۆردوومان کرد.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە بۆردوومانەکەی زینی وەرتێ و بناری قەندیل چوار گەریلا کوژراون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا هەروەها رایگەیاندووە “تاوەکو کوژرانی دوایین گەریلا لە ناوچەکە ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوام دەبن”.