نەوزاد عەلی-سلێمانی
گوتەبێژی تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت، قەدەغەی هاتوچۆ لە بەردەوام دەبێت، بەڵام گۆڕانکاری لە ڕێوشوێنەکان دەکرێت و هەندێک ئاسانکاری دەکرێت.
بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆ ڕۆژی ١٦ی نیسان کۆتایی دێت، بەڵام بەرپرسانی تەندروستی جەخت لەوە دەکەنەوە، کە نابێ قەدەغەی ھاتوچۆ بە یەکجاری ھەڵبگیرێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، د. بژار موسا، گوتەبێژی تەندروستی هەولێر، سەبارەت بە هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ، ڕایگەیاند: ژوری ئۆپەراسیۆنەکانی سەرجەم پارێزگاکان و وەزیری ناخۆی هەرێمی کوردستانیش، داوایان کردووە، کە قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت؛ بۆیە قەدەغەی هاتۆچۆ هەڵناگیرێت، بەڵام گۆڕانکاری لە ڕێوشوێنەکان دەکرێت و هەندێک ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان دەکرێت، ئەوەشە بە بەرنامە دەبێت و دوور دەبێت لەوەی، کە هۆکار بێت بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە”.
گوتەبێژی تەندروستی هەولێر دەڵێت “قۆناغی زۆر باشمان بڕیوە، بەڵام هێشتا مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ماوە و تەواو نەبووە، دەتوانین بەردەوام بین تا زیاتر کۆنتڕۆڵی بکەین، بۆیە دەبێت هاوڵاتیانی هەرێم زیاتر پابەندبن بەڕێنماییەکانەوە و خۆیان بپارێزن”.