گۆترێس بۆ ترەمپ: کاتی ئەو بڕیارە نەبوو

0

نوچە: ئاژانسەکان

سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەرانبەر بە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندی لەگەڵ ڕاگرتنی یارمەتییەکانی واشنتۆن بە رێکخراوی تەندروستی جیهانی هەڵوێستی وەرگرت.

ئەنتۆنیۆ گۆترێس، ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕەخنەی توند ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ دەکات و دەڵێت، ئێستا کاتی کەمکردنی یارمەتییەکان بە تەندروستی جیهانی نییە، چوونکە دەبێ لەم هەلومەرجە دژوارەدا ئەم رێکخراوە یارمەتی بکرێت.

بە گوتەی گۆترێس، ئێستا کاتی ئەوەیە، کە بەرەنگاری کۆرۆنا ببینەوە و دەکرێ لە دەرفەتێکی تردا هەڵسەنگاندن بۆ لایەنەکانی ئەم پرۆسەیە بکرێت.

ئەم لێدوانەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دوای ئەوە دێ، کە سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند ”رێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕاستییەکان دەشاریتەوە و زانیاری ورد و شەفافیان لە بەردەست نییە، بە تایبەت، کە رێکخراوەکە پشتی بە زانیارییەکانی چین بەستووە، ئەمەش بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com