یارمەتی ئەمریکا بە تەندروستی جیهانی راگیرا

0

نوچە: ئاژانسەکان

بە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، یارمەتی دارایی واشنتۆن بە رێکخراوی تەندروستی جیهانی راگیرا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاری راگیرانی یارمەتییە داراییەکانی ئەم وڵاتەی بە رێکخراوی تەندروستی  جیهانی دەرکرد، کە بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلارە.

ترەمپ تەندروستی جیهانی بە کەم تەرخەمی تۆمەتبار کردووە و ڕایگەیاندووە، کە بە گوێرەی پێویست ئەرک و کارەکانی جێبەجی نەکردووە.

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها دەڵێت، تەندروستی جیهیانی زانیارییە هەڵەکانی وڵاتی چینی لە پەیوەندی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە بنەما وەرگرتووە.

١٩%ی بودجەی ساڵانەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە لایەن ئەمریکاوە دابین دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com