کڵچدارئۆغڵو: حکومەت چەتە و خراپەکارەکان ئازاد دەکات

0

نوچە: ئاژانسەکان

دوای واژۆی سەرۆککۆمار لەسەر هەمواری یاسای سزاکان لەلایەن پەرلەمانەوە پرۆسەی ئازادکردنی گیراوان لە گرتووخانەکانی ئەنقەرە و ئیستەنبووڵ دەستیپێکرد و ئۆپۆزسیۆنیش دژیەتی.

هەمواری یاساکە کە لە چوارچێوەی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە 70 ماددە لە پەرلەمان لە لەلایەن دوو پارت (ئاکپارتی و مەهەپە)-وە بەرزکرابووەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا و دواتر لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا واژۆکرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، 90 هەزار بەندکراو سوود لە هەموارکردنەوەی یاساکە وەردەگرن و ئازاد دەکرێن، بەڵام ئەوانەی خراونەتە چوارچێوەی تۆمەتەکانی ”تیرۆر و بابەتە سیاسییەکان” لێبووردن نایانگرێتەوە.

 ئۆپۆزیسیۆن رەخنەی زۆری لەم پۆڵینکارییەی دەسەڵات هەیە و کەمال کڵچدارئۆغڵو لەمبارەیەوە رایگەیاندووە، کێن ئەوانەی ئازاد دەکرێن؟ چەتە، دز، خراپەکار و ئەو تۆمەتبارانەی، کە پێویستە لە ژوورەوە بن دێنە دەرەوە. بەڵام ئەوانەی لەسەر جیاوازیی بیروڕا و تویتێک گیراون، لە ژوورەوە دەمێننەوە. 

 یەکەم تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی تورکیادا رۆژی 11ی ئادار راگەیێنرا و تاوەکو ئێستا ژمارەی مردووان بەهۆی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا گەیشتووەتە 14 هەزار و سێ کەس و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 65 هەزار کەس بەرزبووەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com