نوچە
به‌یانی ئه‌مڕۆ(چوارشەممە 15-4-2020) ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید-19) له جیهاندا دوو ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی به‌رده‌وام ماڵپه‌ڕی www.worldometers.info بڵاویده‌كاته‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌ی توشبوانی په‌تای كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا گه‌یشته زیاتر له دوو ملیۆن و 230 كه‌س.
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی به ڤایرۆسه‌كه گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌رزبۆته‌وه بۆ 126 هه‌زار و 758 كه‌س. له‌كاتێكدا چاكبوونه‌وه له 500 هه‌زار نزیكده‌بێته‌وه و له‌ئێستادا 484 هه‌زار و 729 كه‌سن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه، ئه‌مریكا یه‌كه‌م وڵاتی زه‌ره‌رمه‌ندی ڤایرۆسه‌كه‌یه، به‌و پێیه‌ی 614 هه‌زار و 246 توشبوی تائێستا تۆماركردووه، گیانله‌ده‌ستدانیش گه‌یشتووه‌ته 26 هه‌زار و 64 كه‌س. دواتر ئیسپانیا دێت به 174 هه‌زار توشبوو و گیانله‌ده‌ستدانیش 18 هه‌زار و 255 كه‌س، ئیتاڵیا له پله‌ی سێیه‌می توشبووه‌كاندایه به 162 هه‌زار و 488 كه‌س، له گیانله‌ده‌ستدانیشدا پله‌ی دووه‌می گرتووه به 21 هه‌زار و 67 كه‌س.