نوچە
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایدەگەیەنێت، رێوشوێنه‌كانی هاتوچۆكردن سنوردار ده‌بێت، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه به ته‌واوی كۆنتڕۆڵده‌كرێت.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، ” ئه‌مڕۆ به ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ ژووی ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر كرد و سوپاسم كردن بۆ ماندووبوون و دڵسۆزییان”. ده‌شڵێت “داواملێكردن به‌رده‌وامبن له جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی”.
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه “رێوشوێنه‌كانی هاتوچۆ كردن، سنووردار ده‌بێت، تا ئه‌وكاته‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ ده‌كرێت”.