نوچە
لە هەولێر 18 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، كه له نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاری بوون، چاك بوونه‌وه و ڕه‌وانه‌ى ماڵه‌وه كرانه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14/4/2020، نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاریی هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه “ئه‌مڕۆ لە نەخۆشخانەی ڕزگاری 18 كه‌س له توشبووانى كۆرۆنا بە تەواوەتی چاک بوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە، ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی پشکنینیان بۆ کرا و ئه‌نجامى پشكنینه‌كانیان نێگەتیڤ ده‌رچوو”.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا داوا لە ھاوڵاتییان ده‌كه‌ن “پابەند بن بە ڕێنوێنییه‌كان، بۆ ئەوەی بە تەواوی بەسەر کۆرۆنا سەرکەوین”.
تا ئێستا له هه‌رێمى كوردستات 331 كه‌س تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوونه، 208 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه، چوار كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.