تاجەگوڵینەی رێزلێنان لەسەر گڵکۆی ئەنفال كراوان دانرا

0

نوچە

رژێمی بەعس لە کاتی کارەساتی ئەنفاڵ تەنیا لە رۆژی 14-4-1988 زیاتر لە 20 هەزار كەس لە ناوچەی گەرمیان ئەنفال كرد، بەو هۆیەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان 14-4ی هەموو ساڵێكی كردووەتە ساڵیادی قوربانیانی ئەنفال.

ئەمڕۆ سێشەممە 14-4-2020، لە 32هەمین ساڵیادی مەرگەساتی تاوانی ئەنفال، لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە قەزای چەمچەماڵ بە ئامادەبوونی عەبدوڵا حاجی مەحموود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تاجەگوڵینەی رێزلێنان لەسەر گڵکۆی ئەنفال كراوان دانرا.

ئەنجومەنی بەناو سەركردایەتی حزبی بەعس، كە هیشتا لە شەڕی عێراق – ئێران نەبووبووە لە 29-ی ئاداری ساڵی 1987 بڕیاری ئەنجامدانی ئەنفالی دا و ئەنفال بە هەشت قۆناغ ئەنجام درا و ترسناكترین و گەورەترین تاوانی ئەنفال، لە قۆناغی سێدا بوو، كە ناوچەی گەرمیانی گرتۆتەوە و بریتی بوو بوون لە ناوچەكانی، خورماتوو، كەلار، كفری، چەمچەماڵ، ناحیەكانی نەوجول، سەنگاو، قادركەرم و چەندین شوێن و ناوچەی دیكە.

رژێمی بەعس لەو ساڵەدا 500 گوند و چوار ناحیەی وێران كرد، كە یەكێك لە ناحیەكان (نەوجول)-ی سەر بە خورماتووە، كە تاكوو ئێستاش ئاوەدان نەكراوەتەوە و رژێمی بەعس لەو ناوچانەدا زیاتر لە 30 هەزار هاوڵاتی كوردی تەنیا لەبەر كوردبوونیان ئەنفال كرد. هەروەها تەنیا لەماوەی یەك رۆژدا لە 14/4/1988 نزیكەی 20 هەزار کەس، لە منداڵ و ژن و گەنج و پیر و پەككەوتەی لە ناوچەی گەلامیان ئەنفال كرد و پاشان گواسترانەوە بۆ ناحیەی قۆرەتوو و لەوێوە بێ سەروشوێن كران.

هەر بۆیە ڕێکەوتی 4-4-2007، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان به ‌سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئەوکات و عومه‌ر فه‌تاح، جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن، لە کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران، ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی بریاری دانانی رۆژی 14-4-ی هه‌موو ساڵیک به ‌رۆژی ئه‌نفالکراوه‌کان پەسەند کرا. ساڵانە كوردستانیان بە رێورەسمی تایبەت یادی قوربانیانی ئەو تاوانە دەكەنەوە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبونەوەی كۆرۆناوە نەتوانرا ئەو یادە بكرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com