نوچە: المیادین
کەناڵی المیادین لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت، ئیسپانیا هێزەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە.
ئەم هێزانەی ئیسپانیا، کە لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق جێگیر کراون و لە عێراق دەکشێنەوە.
هەواڵنێری المیادین ڕایگەیاند: سەربازانی ئیسپانیا لە سەر داوای عێراق ئەم وڵاتە بەجێدهێڵن.
ژمارەی ئەو سەربازانەی ئیسپانیا، کە لە عێراق جێگیر کراون، ٣٠٠ کەسە.