نوچە: ئاژانسەکان
وەزیری تەندورستی سعودیە، لەبارەی خێرایی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لەم وڵاتە هۆشداری دەدات.
بە گوتەی توفیق الربیعە، وەزیری تەندورستی سعودیە، ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە.
الربیعە جەخت دەکاتەوە لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا ڕێژەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە خێرایی بەرز بۆتەوە و ئەمەش ئاماژەیەکی ڕووونە بۆ مەترسییەکانی ئەم پەتایە بۆ سەر هاوڵاتیانی سعودی.
وەزیری تەندورستی سعودیە داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بۆ پاراستنی تەندروستی خۆیان و بنەماڵەکانیان ڕێنماییەکان لەبەرچاو بگرن.