بڕیار لەسەر نرخی ئینتەرنێت دەدرێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەڕیوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەربڕیارێک لە عێراق دەربچێت بۆ کەمکردنەوەی نرخی ئینتەرنێت و کارتی مۆبایل، لێرە دیراسەی دەکەین.

بەگوێرەی نوسراوێك، کە واژووی حه‌مید نه‌عیم، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقی له‌سه‌ره‌، لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی عیراق، بڕیاری داوه‌ به‌ ڕاسپاردنی وه‌زاره‌تی گه‌یاندن و ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ دیراسه‌ كردن و دانانی ڕێوشوێنی پێویست بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئینته‌رنێت و كارتی مۆبایل به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی، به‌پێی نوسراوه‌كه‌ لیژنه‌كه‌ داوای كردووه‌ نرخی ئینته‌رنێت ٥٠% و نرخی كارتی مۆبایلیش ٢٠% كه‌م بكرێته‌وە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئازاد عومەر، بەڕێوبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم، سەبارەت بە نرخی ئینتەرنێت، ڕایگەیاند: هەر بڕیارێک لە حکومەتی عێراقی بۆ دابەزاندنی نرخی ئینتەرنێت و کارتەکانی مۆبایل بدرێت، بڕیارەکە گشتی بێت و داواش لە هەرێمی کوردستان بکەن، بەهەمان میکانزیم ئیش بەو بڕیارە بکرێت، ئەوا بڕیارەکە لە رێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا دێتە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێم.    

 بەڕیوەبەری دیوانی گشتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، دەڵێت “هیشتا هیچ بڕیارێک بۆ ئێمە نەهاتووە و نازانین بڕیارەکە چۆنە، هەرکاتێک بڕیارەکەمان بەدەست گەیشت، ئەو کاتە وەزارەتمان دیراسەی دەکات و بە پێی میکانیزمێکی گونجاو مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت”. 

ئازاد عومەر گوتیشی “لەم قەیرانی کۆرۆنا، وەزیری گواستەوە و گەیاندنی هەرێم داوای لەکۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کردبوو، خێرایی ئینەرنێت زیاد بکەن، خۆشبەختانە دوو کۆمپانیا بڕیاریانداوە، لە ١ی ٦ وە نرخی ئینەرنێت داببەزێنن و خێراییەکەشی بکەنە ١٠٠%، کۆمپانیاکانی دیکەی هەرێم ئێستا لەسەر هێڵن و ئامادەیییان پیشانداوە، کە خێرای زیاد بکەن و نرخەکەشی دابەزێنن”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com