نوچەنێت
قائیمقامی هەولێر، لەبارەی دەنگۆ و سکاڵای زیادبوونی پارەی موەلیدە ئەهلییەکان روونکردنەوە دەدات و دەڵێت: ئەم مانگە کەمترین نرخ بۆ موەلیدەکان دادەنرێت.
نەبەز عەندولحەمید، قائیقامی هەولێر بە کوردستان ٢٤ی رایگەیاند: ئەم مانگە کەمترین نرخ بۆ موەلیدەکان دانراوە کە 37 دینار بووە بۆ یەک ئەمپێر لە کاتژمێرێکدا. بەپێی ئەو کاتەی موەلیدەکان کار دەکەن، پارە لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت، ئەمەش وایکردووە، نرخەکان بەگوێرەی گەڕەکان جیاوازی هەبێت.