نوچە: ئاژانسەکان
بە پێی دوایین راپۆرتی جیهانی لە بارەی پەتای کۆرۆناوە، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار حاڵەتی تووشبوون لە ئاستی جیهان تۆمار کراوە و ١١٤ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
زانکۆی جۆن هاپیکنز، دوایین ڕاپۆری لە بارەی دۆخی کۆرۆنا لە ٢٠٠ وڵاتی جیهان بڵاو کردۆتەوە.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: ١١٤ هەزار و ٢٤٥ کەس بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و لە سەر یەک ملیۆن و ٨٥٠ هەزار و ٥٢٧ حالەتی تووشبون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.
ئەمریکا بە ٥٥٧ هەزار و ٥٧١ حاڵەتی تووشبوون لە ئاستی جیهاندا پلەی یەکەمی هەیە.
ئیسپانیا بە ١٦٦ هەزار و ٨٣١ حاڵەت، ئیتالیا بە ١٥٦ هەزار و ٣٦٣ حاڵەت، فەڕەنسا بە ١٣٣ هەزار و ٦٧٠ حاڵەت، ئەڵمانیا بە ١٢٧ هەزار و ٨٦٤ حاڵەت، بەریتانیا بە ٨٥ هەزار و ٢٠٨ حاڵەت، چین بە ٨٣ هەزار و ١٣٥ حاڵەت و ئێران بە ٧١ هەزار و ٦٨٦ حاڵەت، پلەی دووەم تا هەشتەمی جیهانیان تۆمار کردووە.