وەزارەتی تەندروستی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە

0

نوچەنێت

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری نوێی کۆرۆنای راگەیاند.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌١٢-٤-٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگه‌یێندراوی ژماره‌ (٤٨)ی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، کۆی گشتی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان گەیشتە (٣٣٠) تووشبوو،  لەناویاندا (٤) مردن هەیە و (١٤٩) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

راگەیه‌ندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (48)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1- کەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (6932) هاووڵاتی بوون لە (32) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1226) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (712) لە هەولێر، (47) لە سلێمانی، (392) لە دهۆك، (٤٨) لە هەڵەبجە، (9) لە گەرمیان، (18) لە راپەرین، وە (5706) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری رابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (101) هاووڵاتی.

2- پشکنین

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو (1002) پشکنین ئەنجام دراوە، (512) هەولێر، (184) سلێمانی، (306) دهۆك.

ئەنجام (5) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

* پارێزگای هەولێر (1) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (27) ساڵ کە دانیشتووی شاری هەولێرە و بەرکەوتەی تووشبووانی پێشووە.

* پارێزگای سلێمانی (4) پۆزەتیڤ، (3) ئافرەت تەمەنیان (25)، (20)، (15) ساڵ کە دوو لەوان دانیشتووی شاری سلێمانین و یەکیان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە و پیاوێك تەمەن (25) ساڵ کە دانیشتووی  قەزای بازیانە، و هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.

3- ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە (330) تووشبوو،  لەنێویاندا (4) مردن هەیە و (149) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

12ی نیسانی2020

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com