مۆسکۆ هۆشداری دەدات

0

نوچە-ئاڕ تی

گوتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی ڕوسیا، لە بارەی نەگەیشتنی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی جیهان بە ڕێککەوتن هۆشداری دەدات.

دیمێتری پسکۆف، گوتەبێژی کۆشكی کرملین دەڵێت: لە ئەگەر نەگەیشتنی وڵاتانی خاوەن نەوت بە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە، ئابوری جیهان دەکەوێتە مەترسییەوە و نرخی نەوت لە بازاڕەکان گۆڕانکاری چاوەڕواننەکراوی بە سەردا دێ.

پسکۆف جەختی کردەوە، کە نرخی نەوت نەک تەنها بۆ ڕوسیا بەڵکو بۆ ئەمریکاش گرنگە، بە تایبەت کە ئەم وڵاتە لە مانگی نۆڤەمبەر بەرەو هەڵبژاردن دەچێت.

گوتەبێژی کرملین هەروەها دەڵێت: لە ئەگەری ڕێککنەکەوتن، ١٠ ملیۆن کەس لە ئەمریکا بێکار دەبن، هەر بۆیە پشتیوانی لە کەرتی نەوت یەکێک لە ئەولەوییەتەکانی سەرۆکی ئەمریکایە و دەبێ پێوەی پابەند بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com