نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کە بە هۆی تووشبوون بە ڤایرسۆی کۆرۆنا، لە نەخٶشخانەیەکی ئەم وڵاتە کەرەنتینە کرابوو، دوای سێ هەفتە لە مەترسی مەرگ ڕزگاری بوو و گەڕایەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆی.
ئەمڕۆ یەکشەممە،١٢ی ئاپریل، جۆنسۆن لە نەخۆشخانەوە گەڕێندرایەوە ماڵەکەی خۆی.
جۆنسۆنی تەمەن ٥٥ ساڵ، سێ هەفتە بەر لە ئێستا حاڵەتی تووشبوونەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاست کرایەوە.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، یەکەم سەرۆک بوو کە هەواڵی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا میدیایی کرایەوە .لەو ماوەیەی کە کەرەنتینە کرابوو، دیمینیک ڕابین، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی بەریتانیا سەرۆکایەتی کابینەی حكومەتی لە ئەستۆ بوو.