نوچە-ئاژانسەکان
حەنین قەدۆ، نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق، باس لە گوشاری کورد و سوننە بۆ سەر مستەفا کازمی دەکات.
قەدۆ ئەمڕۆ یەکشەممە،١٢ی ئاپریل رایگەیاند: مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، روو بەرووی کۆمەڵێک گرفتە.
بە گوتەی قەدۆ،هەرێمی کوردوستان دوو مەرجی خستۆتە بەردەم کازمی کە بریتین لە، پشكی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق، جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ی دەستوری عێراقی لە بارەی کەرکوک وهەروەها پێداگریکردنیان لە سەر پۆستی وەزارەتەکان.
بە گوتەی ئەم ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح، هەرێمی کوردستان هەروەها جەختی کردۆتەوە سەر ڕێککەوتنی زۆرینەی لایەنە شیعەکان لە سەر کاندیدبوونی کازمی بە مەرجێک، کە بەدوور بێت لە پشک پشکێنەی سیاسی و حزبی.
حەنین قەدۆ هەروەها گوتی: هێزەکانی سوننەش داوای چەند وەزارەت و ئیستحقاقی هەڵبژاردن دەکەن.
بە گوتەی قەدۆ، لە وەها دۆخێکدا، کازمی لە گەڵ کۆمەڵێک گرفت و بەربەست ڕوووبەڕوو دەبێتەوە، كە ڕەنگە نەتوانێ بە ئاسانی کابینەکەی پێکبهێنێت.