نوچە: رۆیتەرز
نوێنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەیانێکی هاوبەشدا لە بارەی دۆخی ناوچەکە هۆشداری دەدەن.
هەر یەک لە نوێنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری وڵاتانی سوریا، عێراق، یەمەن و لوبنان، داوا لە لایەنەکانی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن لە دۆخی ئێستادا، کە قەیرانی کۆرۆنا تا دێ قووڵ دەبێتەوە، کۆتایی بە جەنگ و ململانێکان بهێنن.
نوێنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها جەخت دەکەن سەر پاراستنی دۆخی ئاگربەست لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ڕاگەیێندراوە هاوبەشەکە هەروەها داوا لە وڵاتانی لایەن لە شەڕەکان دەکەن، کە ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و پەنابەران بکەن.