نوچە
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەسەدە” سوپاسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات، كە هاوكاریی پزیشكی بۆ رۆژئاوای كوردستان ناردووە.
مەزڵوم عەبدی، لە تویتەرەوە نوسیوێتی “زۆر سوپاسی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەم، زۆر بە خێرایی بە دەنگ داواكارییەكەمانەوە هات و تاقیگەی پزیشكی بۆ رەوانە كردین، هەوڵیشدەدات هاوكاریی زیاترمان بكات لە روبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا”.
سوپاسگوزارییەكەی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە، چەند رۆژێك لەمەوپێش دوو تیم لە باشوری كوردستانەوە چونەتە رۆژئاوای كوردستان، دوو تاقیگەی پزیشكییان لەگەڵ خۆیان بردووە و راهێنانیان بە چەند كەسێك كردووە.