نوچە: کاتیمرینی
ڕۆژنامەیەی یۆنانی کاتیمرینی لە هەواڵێکدا دەڵێت، تورکیا بە گوێرەی پلانێک ئەو پەنابەرانەی، کە تووشی پەتای کۆرۆنا بوونە، رەوانەی ئەوروپا دەکات.
ڕۆژنامەکە ئاشکرای دەکات، کە تورکیا دەیهەوێ پەنابەرە توشبووەکان بۆ یۆنان و ئەوروپا بگوازێتەوە.
جێی ئاماژەیە، تورکیا زیاتر لە ٥٢ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆمار کراوە و ژمارەی قوربانییەکانیش لە ١٠٠٠ کەس تێپەڕ بوونە.