نوچە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قیامەوە پیرۆزبایی له ته‌واوى خوشك و برايانى مه‌سيحى دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قیامەوە بڵاویکردەوە، پیرۆزبایی له ته‌واوى خوشك و برايانى خۆشه‌ويستى مه‌سيحى له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم ئه‌م جه‌ژنه له‌گه‌ڵ خۆي‌دا سه‌لامه‌تى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى بهێنێت و له په‌تاى كۆرۆنا و هه‌موو ده‌رد و نه‌خۆشييه‌ك دوور و پارێزراو بن.
نێچیرڤان بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت، ئه‌مساڵ جه‌ژنى قيامه له كاتێكدا دێته‌وه، كه وه‌ك ته‌واوى جيهان هه‌رێمى كوردستانيش به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه له دۆخێكى سه‌ختدايه و بۆ سه‌لامه‌تي هه‌موو لايه‌ك ده‌بێ هه‌موومان باپه‌ندى ڕێنمايييه ته‌ندروستييه‌كان بين و له ماڵ بمێنينه‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دووپاتیدەکاتەوە، وه‌ك هه‌ميشه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى به لانكه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يهكترقبووڵكردن و فره‌ڕه‌نگيى ئايينى و نه‌ته‌وه‌يى ده‌مێنێته‌وه و هه‌موو پێكه‌وه كار ده‌كه‌ين بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى ئه‌م كولتووره جوانه‌ى كوردستان و دهيپارێزين.