نەوزاد عەلی-سلێمانی
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایدەگەیەنێت، ماوەی ٢١ ڕۆژە تەرمی گەنجێکیان لە ڕووبارێک دۆزیەوەتەوە و تائێستا کەس نەهاتووە سۆراغی بکات.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، ڕایگەیاند”ئەوە بۆ ماوەی ٢١ ڕۆژە تەرمی گەنجێک لە ڕووباری ”پیش کەڕوو” دۆزراوەتەوە، بەڵام تاکو ئێستا هیچ کەسێک نەهاتووە، کە سۆراغی بکات و نازانرێت کەس و کاری کێیەوە خەڵکی کوێیە”.