نوچە-ئاژانسەکان
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە یەمەن، خەڵاتێک بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لە سەر چالاکیەکانی ئێران دیاری دەکات.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە یەمەن، خەڵاتێکی ١٥ ملیۆن دۆلاری بۆ ئەم مەبەستە دیاری کردووە.
لە بەیانێکدا، کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە یەمەن بڵاوی کردۆتەوە، هاتووە: هەر کەس و لایەنێک، کە زانیاری لە بارەی چالاکییەکانی سوپای پاسداران لە یەمەن ڕادەستی ئەمریکا بکات، خەڵاتێکی ١٥ ملیۆن دۆلاری پێدەدرێت.
هاوکات لەگەڵ ئەم بڕیارە، ئەمریكا ١٠ ملیۆن دۆلاری تەرخان کردووە بۆ هەر كەسێك، کە بتوانێ زانیاری ورد لەبارەی فەرماندەیەكی حزبوڵڵای لوبنان بە ناوی شێخ محەمەد كەوسەرانی ڕادەست بکات.