ئەمریكا 10 ملیۆن دۆلار دەداتە هەر كەسێك زانیاری لەبارەی فەرماندەیەكی حزبوڵڵا بدات

0

نوچە

ئەمریكا 10 ملیۆن دۆلار دەداتە هەر كەسێك زانیاریی پێبدات لەبارەی فەرماندەیەكی حزبوڵڵای لوبنان بە ناوی شێخ محەمەد كەوسەرانی.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، شێخ محەمەد كەوسەرانی فەرماندەیەكی حزبوڵڵای لوبنانە و خاوەنی هەردوو رەگەزنامەی لوبنانی و عیراقییە و پێشتر لەگەڵ قاسم سولەیمانی كاری كردووە، لە ساڵی 2013 لەلایەن ئەمریكاوە خرایە لیستی تیرۆرەوە بەتۆمەتی ئەوەی خەرجیی گروپە چەكدارەكانی عیراق دابین دەكات و چەكداران لە عیراقەوە دەگوازێتەوە بۆ سوریا.

بەپێی هەواڵەكەی رۆیتەرز، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، كەوسەرانی دەستی گرتووە بەسەر هەماهەنگیی سیاسیی گروپەكانی سەربە ئێران لە عیراق، كە پێشتر و پێش كوشتنی، لەلایەن قاسم سولەیمانی-یەوە بەڕێوەدەبرا، هەروەها سەرپەرشتیی چەندین گروپی چەكداریی كردووە و هێرشیكردوەتەسەر نێردە دیپلۆماسییەكان، بۆیە لەئێستادا ئەمریكا بڕیاری داوە 10 ملیۆن دۆلار بداتە هەر كەسێك زانیاریی لەسەر كەوسەرانی پێبدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com