نوچە-بی بی سی
لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە ئەمریکا دوو هەزار و ١٨ کەس بە هۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.
لە ئێستادا ئەمریکا، زیاتر لە ٥٠٠ هەزار حاڵەتی تووشبووی بە کۆرۆنای تێدا تۆمار کراوە.
لە ئەگەری بەرەدوام بوونی ئەم ڕێژەیە، چاوەڕوان دەکرێ ئەمریکا پلەی یەکەمی جیهانی لە پەیوەندی لە گەڵ ژمارەی حاڵەتەکانی مردن بە هۆی کۆرۆناوە تۆمار بکات.
نیوەی زیاتری قوربانیانی کۆرۆنا، سەر بە ئەیالەتی نیۆیۆرکە کە ڕۆژەکانی قەیرانی خۆی تێپەڕ دەکات.