نوچە
ئەمشەوی هەینی وەزارەتی تەندروستی بڵاوی كردەوە، كە ئافرەتێكی تەمەن 65 ساڵ لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد، یەكێك بوو لەوانەی تووشبووی پەتای كۆرۆنا بووە و هەڵگری چەند نەخۆشییەكی كوشندەش بووە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە دەرەنجامی نوێدا و لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بە دوای گومانلێکراواندا، یەک تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە شاری سلێمانی دەستنیشان کرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 65 ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانییە، هەڵگری چەند نەخۆشییەکی کوشندە بووە و دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.