نوچە
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی وهزارهتی تهندروستیی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای له ههرێمی كوردستاندا بڵاو كردەوە، تیایدا رایگەیاند كە 13 تووشبووی نوێ تۆمار كراون.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستییە:
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٦٨٣١) هاووڵاتی بوون لە (٣٤) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٣٠٠) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٧٥٤) لە هەولێر، (٥١) لە سلێمانی، (٤٠٨) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٢٢) لە ڕاپەرین، (٨) کۆیە وە (٥٥٣١) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتینکردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتینکراو لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٢) هاووڵاتی.
2- پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو (١٢٣٩) پشکنین ئەنجام دراوە، (٨١٤) هەولێر، (١٨٤) سلێمانی، (٢٤١) دهۆك.
دەرەنجام (١٣) تووشبووی نوێ تۆمارکراوە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
• پارێزگای هەولێر (٩) پۆزەتیڤ، (٥) ئافرەت تەمەنیان (٤٢)، (٣٦)، (٢٦)، (١٧)، (١٣) ساڵ و (٣) پیاو تەمەنیان (٥٠)، (٤٢)، (٣٥) ساڵ و منداڵێك تەمەن (٩) ساڵ کە دانیشتووی گەرەکەکانی (شێخ احمد، مامۆستایان، گۆندی کۆری) و هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون، حەوت لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەکانی ماتەمینی گەرەکی کارێزانن.
• پارێزگای سلێمانی (٤) پۆزەتیڤ، (٣) پیاو تەمەنیان (٢٤)، (٢٢)، (١٨) ساڵ و ئافرەتێك تەمەن (٤٣) ساڵ کە دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٢٤) تووشبوو، لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (١٣٤) نەخۆش چاکبووەتەوە و، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکوومەتی هەرێمی کوردستان
١٠ی نیسانی٢٠٢٠